ە داگیرکەرەکان وەستایەوە.

ئەمڕۆ، کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەب کناجی)، چالاکییەکی یادکردنەوەی لە شارەکانی دێرک، گرکێ لەگی و تەل تەمر ڕێکخس و شەهدی زیلانیان بەبیرهێنایەوە.

لە شاری دێرک چالاکیی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کەلتوور و هونه‌ریی دیجلە بە ئامادەبوونی دەیان کەس بەڕێوەچوو، دوای خولەکێک ڕێزگرتن، لە کۆنگرەی ستار، ئارژین ئەحمەد لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان قسەی کرد و وتی: بە هەزاران ژن ڕێگەی شەهید زیلانیان گرتووەتەبەر، شەهید زیلان لە پێناو پرسی ژن و پرسی کورددا ژیانی خۆی فیدا کرد و لە دژی سیستەمە داگیرکەرەکان وەستایەوە.

هەروەها گرکێ لەگی، کۆنگرەی ستار لە هۆڵی بینای سەندیکای کرێکاران لە شارۆچکەی ڕمێلان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، کە دەیان کارمەندی دامەزراوە مەدەنییەکان و دانیشتووانی ڕمێلان بەشدارییان تێدا کرد.

لە چالاکییەکە لە بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستار، ڕووکەن حەسەن باسی لە چالاکییەکەی شەهید زیلان کرد و وتی: چالاکیی فیداکاریی شەهید زیلان لە مێژووی کوردستاندا زۆر گرنگە، پێویستە ئێمە درێژە بە تێکۆشانی شەهید زیلان و هەموو شەهیدان بدەین.

 پاشان، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڵگەفیلمێک لەسەر هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە چالاکیی شەهید زیلان نیشان درا.

هەروەها لە تل تەمر کۆنگرەی ستار لە بینای ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری تل تەمر چالاکیی یادکردنەوەی شەهید زیلانی ڕێکخست، لە چالاکییەکەدا، ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی ستار، پەیمان عەفرین قسەی کرد و ناوەڕۆکی نامەکەی شەهید زیلانی خستەڕوو، هەروەها باسی لە هەلومەرجی ساڵی ١٩٩٦ کرد.

 لە کۆتاییشدا بەڵگەفیلمێک لە