عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هێزەکانی بەرەی مقاومە و پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا زانیاریی نوێی خستەڕوو.
لە چاوپێکەوتنێکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، زۆربەی هێزە چەکدارەکان لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە حکومەت، لە دوای کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا، هیچ پاساوێک نامێنێت، بۆ مانەوەی بەرەی مقاومە.
وتیشی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە، هەنگاوەکان دەستی پێکردووە، بۆ ئەوەی لە هەموو وەزارەتەکاندا سەرچاوەکانی گەندەڵی بنبڕ بکرێت.
باسیلەوەشکرد، دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی سەربازییەوە بگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی ئابووریی، هەروەها دەمانەوێت ئۆپیک ڕێگەمان پێ بدات، بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی عێراق، بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەین.
