گوندەکانی هەرێمی کوردستان کاندیدن بۆ ڕیزبەندی ١٠٠ باشترین گوندی جیهان
دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق بە فەرمی کاندیدکردنی ژمارەیەک گوندی عێراق و هەرێمی کوردستانی بۆ پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی ١٠٠ باشترین گوندی گەشتیاری لە جیهاندا ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە وەک دەستپێکێکی نوێ دەبینرێت بۆ ناساندنی سرووشت و میراتی ناوچەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.




