ئەمشەو، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشنیارمان کردووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوپەیمانێتییەکەی ئێمە و یەکێتی بێت، زەحمەتە پارتی بە ٣٩ کورسی هەموو پۆستەکان ببات، پارتی زۆرینەی کورسییەکانی نییە و ناتوانێت سەرۆکی حکومەت ببات.
وتیشی: هەتا هەفتەی داهاتوو پرۆژیەک لەگەڵ یەکێتی ڕادەگەیەنین، هەوڵدەدەین حوکمڕانی بگۆڕین، جارێک دڵنیانین وەکو نەوەی نوێ بەشداری حکومەت دەکەین یان نا، ئەگەر مەرجەکانی ئێمە جێبەجێ بکرێت، ئەوکاتە بەشداریی لە حکومەت دەکەین.
لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا باسیلەوەشکرد، بە بڕیاری پەدەکە دەستگیرکراوم و دەستکاریی کورسییەکانمان کراوە.
