ئەمڕۆ، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، ئیلهام ئەحمەد، فەرماندەی گشتی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی، کە لە ١٧ی حوزەیران سەردانی ئەوروپایان کردبوو گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
ئیلهام ئەحمەد و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوەکانیان لە ئیتاڵیاوە دەست پێکرد، دواتر لە ١٨ی حوزەیراندا لە ئیتاڵیاوە بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوتن، لە ١٨ـی حوزەیران لە فەرەنسا چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە.
هەروەها ئیلهام ئەحمەد و مەزڵوم عەبدی لە هۆڵەنداش، چەند دیدارێکی دیپلۆماسییان ئەنجام دا و پاشان چوونە بەلجیکا.
بەپێی زانیارییەکان، ئیلهام ئەحمەد و مەزڵووم عەبدی بە سەردانیکردنی ئەڵمانیا، کۆتاییان بە گەشتە ئەوروپییەکەیان هێناوە و گەڕاونەتەوە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان، تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ لێدوان و ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.
پێش ئەو سەردانەیش، مەزڵوم عەبدی لە ١٦ـی حوزەیران لە هەولێر، لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق، تۆم باراک کۆبوویەوە.
