سوپای پاسداران، سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتیی و بازرگانییانەی لەو ڕێڕەوە نوێیانەی کە هێزەکانیان ئاگاداری نین، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتیی و بازرگانییەکان لەو ڕێڕەوە نوێیانەی کە هێزە ئێرانییەکان ئاگاداری نین، وەک پێشێلکاریی ئەمنی دەبینرێت و وەڵامی توندمان بۆ هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەماهەنگی و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی هێزە ئێرانییەکان مەرجی سەرەکییە بۆ تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانی و نەوتییەکان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی مامەڵەی توند دەبنەوە.

هاوکات، هەر کەشتییەک بیەوێت بە گەرووی هوورمزدا تێپەڕێت، دەبێت تەنیا ئەو ڕێڕەوانە بەکاربهێنێت کە هێزە دەریاییەکانی ئێران دیارییان کردووە.