وزارەتی دەرەوەی هیندستان سەبارەت بە ڕزگارکردنى چەند هاووڵاتیییەکى وڵاتەکەى دواى ئەوەى ئێران کەشتییەکى بازرگانى کردە ئامانج، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتوو، هێرشکراوەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی (جی ئێف ئێس گالاکسی) لە نزیک کەناراوەکانی عومان، کە ١١ هاوڵاتى هندی تێدابووە، لە نێوان ١١ هاووڵاتیی هیندستان کە لەسەر پشتی کەشتییەکە بوون، تا ئێستا ١٠ کەسیان ڕزگارکراون، یەک دەریاوانی هیندی هێشتا بێسەروشوێنە.
ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزخانەی هیندستان لە مەسقەت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عومان لە هەماهەنگیدایە بۆ بەردەوامبوونی هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، هەروەها سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکە زیانێکی زۆری بە بزوێنەرەکان گەیاندووە و ئاگر لە کەشتییەکەدا کەوتووەتەوە، ئەمەش ڕێگری کردووە لەوەی کەشتییەکە بتوانێت گەشتەکەی تەواو بکات.
جێگەى ئاماژەیە، درەنگانى شەوى ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا هێرشیان کردە سەر کەشتیی کۆنتێنەرهەڵگری “جی ئێف ئێس گالاکسی” کە ئاڵای قوبرسی پێوە بوو.
