ڕۆژی دووشەمە یاسای بنەڕەتی دەگاتە لایەنە سیاسییەکان و هەروەها شاندێک دەچێتە ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆ دەکەن، هاوکات، هەر ئەمڕۆ نوعمان کورتولمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، پەیڕەوی یاسایی ئامادە دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ژن نیوز، شاندی ئیمرالی سێ کۆبوونەوەی جیاوازیان لەگەڵ ئاکەپە ئەنجامداوە، هاوکات حکومەتیش ڕایگەیاندووە، “ئێمە کار لەسەر یاسایەکی گشتگیر دەکەین، بەم نزیکانە ڕەشنووسەکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا هاوبەش دەکرێت.
هەروەها لایەنەکان هۆشدارییان داوە، کە یاسایەکە کە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر نەکات و هەموو لایەنەکان نەگرێتەوە، پرۆسەی داماڵینی چەک دەخاتە مەترسییەوە، لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دانوستانەکاندا ئەو بانگەشەیەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاندووە، کە کار لەسەر ڕێسایەکی هەمەلایەنە دەکەن.
هاوکات، دوای تاوتوێکردنی یاسای چوارچێوە، بڕیارە شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی بکات، لەگەڵ یەکەم ساڵڕۆژی سووتاندنی چەکەکانی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئامادەکارییەکانی یاسادانانی پەرلەمان و دەرکەوتنی دانیشتنێکی نوێ لە ئیمرالی، هەفتەی داهاتوو دەیکاتە یەکێک لە قۆناغە هەرە گرنگەکانی پرۆسەکە دەبێت.
هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ڕەشنووسەکە بگاتە لایەنە سیاسییەکان و دوای گفتوگۆ، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی و دەم پارتی، پەروین بوڵدان، مەتحەت سنجار و فایق ئوزگور ئەرۆڵ، ڕەشنووسەکە پێشکەش بە عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمراڵی دەکەن بۆ پەسەندکردن و گفتوگۆکردن.
هاوکات، سەرچاوەکانی ناو دەم پارتی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر ڕەشنووسە یاساکە لە دەرەوەی چوارچێوەی دانوستانەکان بێت و گشتگیر نەبێت، ئەوا مەترسی بۆسەر پرۆسەکە درووست بکات، هەروەها تەڤگەری ئازادیی کورد لە بەیاننامەکانیدا ڕایگەیاندووە، ڕەشنوسی یاسایەک قبوڵ ناکەن کە پێگەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دیاری نەکات.
