ئەمڕۆ شەممە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، لە یەکەم پەیامی فەرمیی خۆیدا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیەکی توند و بێبەزەییانەی کرد و ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بەڵێن دەدات تۆڵەی خوێنی باوکی و سەرجەم ئەو کەسانە بکاتەوە کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا کوژراون.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ناسنامەی سەرجەم ئەو لایەن و کەسانەیان لەبەردەستدایە کە تێوەگلاون لە کوشتنی عەلی خامنەیی باوکیدا.
ڕێبەری نوێی ئێران ڕوونیکردەوە؛ کە جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنە تەنیا بەستراو نییە بە مانەوەی خۆی یان بەرپرسانی دیکەی ئێران لە ژیاندا، بەڵکو چ ئەوان لە ژیاندا بمێنن یان نەمێنن، ئەم تۆڵەسەندنەوەیە هەر جێبەجێ دەکرێت.
موجتەبا خامنەیی لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئەم پرۆسەیەی وەک “ئەرکێکی ئیلاهی” وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئازادیخوازانی جیهان لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێک لەم ئەرکە ڕادەپەڕێنن.
