ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا پیۆنگیانگ سەرکردەکانی ناتۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی، کە پەیڕەوکردنی مافە سەروەرییە ڕەواکانی کۆریای باکووریان وەک “هەڕەشە” لێکداوەتەوە

ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو بڕیارانەی لە ٣٦ـەمین لوتکەی هەفتەی ڕابردووی (ناتۆ)دا دران، کە بە “بەهێزکردنی بلۆکە سەربازییەکان و خێراکردنی پڕۆسەی پڕچەککردن” وەسفی کرد.

هەر لەو چوارچێوەیەدا کۆمیتەی سەربازیی ناوەندیی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدارای کۆریای باکوور بەسەرۆکایەتی جۆن ئۆنی سەرۆکی وڵات و سەرۆکی پارتەکە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا و تیایدا کۆمەڵێک بڕیاردرا لەوانە برەودانی زیاتر بەتوانای ئەتۆمی و خۆپڕچەککردنی زیاتر لەبەرامبەر هەڕەشە دەرەکییەکاندا.