دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی و ئێران ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوانیان سەرەڕای گرژییەکانی ئەم دواییانە، بەڵام هاوكات کۆتاییهاتنی ئەو ئاگربەستەی ڕاگەیاند، کە مانگی ڕابردوو لە نێوان هەردوولادا خرابووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، کە فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە لە ئەگەری کوژرانی (سەربازێک) یان هەر هەڵەیەکی تری تاران بۆ کوشتنی ئەوا هێرش بکەنە سەر ئێران و جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە بە هەزاران مووشەک بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراون بۆ ئەوەی ئاڕاستەی ئەو وڵاتە بکرێن.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدا دێن کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویان لە هەڵکشان کرد و زنجیرەیەک هێرش کرانە سەر ئێران و لە هەمان کاتیشدا بەشێک لە وڵاتانی کەنداو کەوتنە بەردەم هێرشی تاران.
