هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس سەبارەت بە بەرهەمنێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتوو ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەدا بەرهەمهێنانی نەوتی حەوت وڵات زیاد دەکرێت، ئەوانیش سعودیە، ڕوسیا، عێراق، كوێت، كازاخستان، جەزائیر و عومانە.
دەشڵێت: ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پشتگیری لەسەقامگیری بازاڕ و خێراكردنی قەرەبوكردنەوەی زیادەی بەرهەمهێنانی پێشوو دێت، لەگەڵ پابەندبونی تەواو بەڕێككەوتنی ڕاگەیاندنی هاوكاری.
هەروەها وتیشی: بەردەوام دەبین لە چاودێریكردنی پێشهاتەكانی بازاڕ، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی نەرمی نواندن و وریایی لەمامەڵەكردن لەگەڵ گۆڕاوەكانی خستنەڕوو و خواستدا.
