ئێوارەی ئەمڕۆ، پیشەوەرێک بە ناوی سەڵاح وەلی موستەفا، لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناوچەی پیشەسازای شارۆچکەی کەلار، لەکاتی هەڵواسینی تابلۆی دوکان، پیشەوەرێکی دانیشتووی شارۆچکەی کەلار، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
وتیشی: لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی شارۆچکەی کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.
س. ع
