ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی “هەژماری من” کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا مەحمود سەرمۆردی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ڕایگەیاند: بە پێی ئەوسیستەمەی کە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە داوامان لێکراوە لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە پەلەمان لێکراوە بۆ دروستکردنی کارتی هەژماری من و بە بانککردنی موچەکانیان، بۆیە بە پەلە ڕایدەگەیەنین ئەو کەسوکاری شەهیدانەی کە تائێستا هەژماری منیان پڕنەکردووەتەوە سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە مووچەکانیانی لێوەردەگردن و لە ڕێگەی لیژنەکانەوە هەژماری من پڕ بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوا مۆڵەت بۆ درووستکردنی کارتی هەژماری من ٣١ مانگی هەشتی ئەم ساڵە، لە دوایی ئەو ڕێککەوتە بە ئەگەری زۆرەوە کێشە بۆ مووچەکانیان دروست دەبێت، هەر لەکاتی وەرگرتنی مووچەی ئەم مانگە ئەوەی هەژماری منی پڕ نەکردبێتەوە هێما دەخرێتە سەر مووچەکانیان بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە پرکردنەوەی هەژماری من.

مەحمود سەرمۆردی ڕوونیشیکردەوە، ئەو کاسانەی تا ئێستا هەژماری منیان پڕ نەکردووەتەوە زیاترە لە پێنج هەزار کەس و هەروەها نۆ هەزار کەسیش مامەڵەیان کردوە، بەڵام تەواویان نەکردووە و کارتەکانیان وەر نەگرتووەتەوە، بەوتەی ئەو هەژماری من بووەتە ئەمری واقع لە عێراقدا، بۆیە پێویستە درووستی بکەن و وەری بگرن تا کێشە بۆ مووچەکانیان دروست نەبێت.

هـ.ح