لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ـوە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئێشکگریی دەستی پێ کردووە و ١١٢٩ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەویش گرووپی ٢١٧ـیەمین دەستیان بە چالاکی کرد.
مەڕاسیمی گۆڕینی ئێشکگریی لە گرووپی ٢١٦ـیەمینەوە بۆ گرووپی ٢١٧ـیەمین، لە بارەگای کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی مەخموور، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێ کرد.
دواتر چالاکییەکە، بە درووشمی “بژی ڕێبەر ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابێت” و “بژی بەرخۆدانی ئیمرالی” بەردەوام بوو، گرووپی ٢١٧ـیەمین ئێشکگرییان دەست پێ کرد.
س. ع
