مامۆستایانی کەرکووک: خوێندکاران باجی دەستتێوەردانە سیاسییەکان دەدەن
سەبارەت بەدواخستنی پرۆسەی خوێندن لە کەرکووک، مامۆستایانی یەکەی کوردی دەڵێن: لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژدا سێ جار بەرواری دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن گۆڕدراوە و ئەم بڕیارانە ئارەزوومەندانەن و بێپلان بەڕێوە دەچن، سەرپەرشتیاری یەکەی خوێندنی کوردیش دەڵێت: دەستتێوەردانی سیاسی لە بواری پەروەردەدا باجەکەی ڕاستەوخۆ لەلایەن خوێندکارانەوە دەدرێت.