N
لیستە

هێشتا هیچ هەواڵێک نەبینراوە

هەواڵی گرنگ

shoresh rojnews

shoresh rojnews

shoresh rojnews

4بابەت
ڕیزکردن بە:
مامۆستایانی کەرکووک: خوێندکاران باجی دەستتێوەردانە سیاسییەکان دەدەن

مامۆستایانی کەرکووک: خوێندکاران باجی دەستتێوەردانە سیاسییەکان دەدەن

سەبارەت بەدواخستنی پرۆسەی خوێندن لە کەرکووک، مامۆستایانی یەکەی کوردی دەڵێن: لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژدا سێ جار بەرواری دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن گۆڕدراوە و ئەم بڕیارانە ئارەزوومەندانەن و بێپلان بەڕێوە دەچن، سەرپەرشتیاری یەکەی خوێندنی کوردیش دەڵێت: دەستتێوەردانی سیاسی لە بواری پەروەردەدا باجەکەی ڕاستەوخۆ لەلایەن خوێندکارانەوە دەدرێت.

هەرێم بەدوای جێگرەوە بۆ هاوکارییەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دەگەڕێت

هەرێم بەدوای جێگرەوە بۆ هاوکارییەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دەگەڕێت

ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت ڕایگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە عێراق کردووە کە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ـی عێراقدا هاوکاریی دارایی بە زیادکردنی ٤٥٠ ملیار دینار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە زیاد بکرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە ڕاگرت.

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان جاشێکیان لە شاری بانە سزادا

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان جاشێکیان لە شاری بانە سزادا

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان ڕایانگەیاند، لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سزادانی بەکرێگیراوانی کورد، دوێنێ ٢٥ـی ئەیلوول، جاشێکی حکومەتی ئێرانیان بە ناوی 'سۆران چاوشین' لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سزا گەیاندووە.

پێنجوێن؛ دارگوێزێک تەمەنی ٣٠٠ ساڵە وهێشتا بە بەرهەمە
4

پێنجوێن؛ دارگوێزێک تەمەنی ٣٠٠ ساڵە وهێشتا بە بەرهەمە

له‌ناو گوندێكى دووره‌ ده‌ستى سنوورى شارۆچكه‌ى پێنجوێن، دار گوێزێكى گه‌وره‌ و به ‌ته‌مه‌ن هه‌یه‌ کە ناوی لێنراوە "گوێزه‌ گه‌ڵبازه"‌ و تەمەنەکەی زیاتر لە ٣٠٠ ساڵە و ئه‌ستووریی قه‌ده‌كه‌ى زیاتر له‌١٠ مه‌تره‌، بەڵام هێشتا بەرهەمێکی باشی هەیە.

پێشمەرگەیەکی دێرین: پێویستە هێزی پێشمەرگە بە کردەوە و ڕاستەقینە یەکبگرێتەوە

پێشمەرگەیەکی دێرین: پێویستە هێزی پێشمەرگە بە کردەوە و ڕاستەقینە یەکبگرێتەوە

هیوای کۆمەڵە پێشمەرگەی دێرین ئاماژە بەوە دەکات خەونی هەمووان بوونی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانییە لەسەر ئاستی هەر چوار بەشی کوردستان کە پارێزگاری لە شکۆمەندی کورد بکات دەشڵێت: دەبێت ئەم یەکگرتنە تەنیا شکڵی نەبێت، بەڵکو بە کردەوە و ڕاستەقینە لە مەیدانی واقعیدا بیبینین.

"خەڵک فەقیرە و ناتوانێت نەوت بە ٣٠٠ هەزار دینار بکڕێت"
5

"خەڵک فەقیرە و ناتوانێت نەوت بە ٣٠٠ هەزار دینار بکڕێت"

نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ڕادەیەک بەرزە کە هاووڵاتییان توانای کڕینیان نییە و ئاماژە بەوە دەکەن، لەسەر خاکێک دەژین هەمووی نەوتە و کەچی بەرمیلێک نەوت بە ٣٠٠ هەزار دینارە کە کەس ناتوانێت بیکڕێت، بەوتەی بەرپرسانیش ئەمساڵ بڕێکی زیاتر نەوت بە هاووڵاتییان دەدرێت.

ژنانی هەڵەبجە داوای کۆتاییهێنان بە سوڵحی عەشایەری دەکەن
1

ژنانی هەڵەبجە داوای کۆتاییهێنان بە سوڵحی عەشایەری دەکەن

لە هەرێمی کوردستاندا، لەگەڵ بەردەوامبوونی کوشتن و توندوتیژی بەرامبەر ژنان، ژنانی هەڵەبجە جەخت لە پێویستی جێبەجێکردنی یاسا، خێراکردنی کەیسەکان لە دادگا، کۆتاییهێنان بە سوڵحی عەشایەری دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکەی تۆڕی هەشتی مارس ڕاگەیاند.

باخچه‌ى ژینگه‌ له ‌شاره‌دێى سیروان كرایه‌وه‌
7

باخچه‌ى ژینگه‌ له ‌شاره‌دێى سیروان كرایه‌وه‌

باخچەی ژینگە لە شارەدێی سیروان کرایەوە، بەوەش ڕێژەی سەوزایی لە شارۆچکەکەدا گەیشتە ٢٥٪، لەگەڵ ئەوەشدا پڕنەکردنەوەی شوێنی ئەو فەرمانبەرانەی کە خانەنشینبوون، بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بەپێی پێویست خزمەتی باخچەکانی سنوورەکە نەکرێت.

لە هەواڵەکان بگەڕێ...

بۆ گەڕان لانیکەم 2 پیت بنووسە

هەموو هەواڵەکان