وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور، سەبارەت بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕووسیا ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کۆریای باکوور بەردەوامە لە ئامادەکاریی و خۆڕێکخستن بۆ ناردنی هێزی سەربازی زیاتر بۆ ڕووسیا، هەروەها بە شێوەیەکی بەردەوام کۆریای باکوور مووشەکی بالیستیکی کورت مەودا بۆ ڕووسیا دەنێرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرامبەر ئەم پشتگیرییە سەربازییانەی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا، ئەو وڵاتە هاوکاری تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو و یارمهتیی ئابووری لە ڕووسیا وەردەگرێت.
جێگەی باسە، کۆریای باکوور و ڕووسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیاوە لە ساڵی ٢٠٢٢ هاوکارییە سەربازییەکانی نێوانیان بەهێزتر کردووە.
ڤ.م
