ئەمڕۆ، دەستەی دەستپاکی عێراق سەبارەت بە دەستگیرکردنی شەش کەس بەهۆی گەندەڵییەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمێک لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار، کە سەردانی بەشێکی شارەوانییان لە پارێزگاکە کردووە، شەش کارمەندی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەیان دەستگیرکردووە کە ئەوانیش یاریدەدەری بەڕێوەبەر و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی جێبەجێکردن و وەرگرتنن.
وتیشی: تۆمەتباران هەستاون بە خەرجکردن و وەرگرتنی بڕی پێشینەی تایبەت بۆ پڕۆژەیەکی (وەهمی)، بۆ چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی شارۆچکەی سەقلاویە.
هەروەها لە درێژەی بەیاننامەکەدا باسلەوە کراوە، دادوەری لێکۆڵینەوە تایبەتمەند لە دۆسیەکانی دەستپاکی لە ڕومادێ، بەپێی مادەی ٣٤٠ لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ ئەو شەش تۆمەتبارە دەرکردووە.
س. ع
