هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان خاوه‌نى ٣٥ ناوچه‌ى گه‌شتیاریی و سروشتى و ته‌ندروستى و ئاینییه، ڕۆژانه به‌رده‌وام گه‌شتیار له‌ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى ده‌كات، به‌ڵام ناوچه‌كه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه فه‌رامۆشكراوه به‌پێى پێویست نییه.

عومه‌ر محه‌مه‌د، فرۆشیارێكه له‌سه‌یرانگاى زه‌ڵم ئه‌حمه‌د ئاوا بۆ ڕۆژنیوز وتى: له هه‌موو دونیا ناوچه گه‌شتیارییه‌كان خزمه‌تكراون و پێشكه‌وتوون، هیچ كه‌موكوڕییه‌كى نابێ تێیدا هه‌بێت، به‌ڵام ڕۆژانه ئه‌و گه‌شتیارییانه‌ى له‌ده‌ره‌وه دێن گله‌یه‌كى زۆرمان لێده‌كه‌ن له‌كه‌مى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌یرانگاكه‌دا، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌شى له ناوچه‌ى گه‌شتیاریدا پێویسته هه‌بێت، زۆربه‌یان به‌كه‌موو كوڕییه‌وه هه‌یه‌و پێویستى به زیاتره.
ئەو فرۆشیارە داوا ده‌كات حكومه‌ت و گه‌شتوگوزار ئاوڕ له‌و كه‌موو كوڕییانه بداته‌وه چاره‌سه‌رى بكات، ناكرێت هه‌موو ساڵێك بڵێن له‌به‌رنامه‌یاندا هه‌یه.
عومه‌ر محه‌مه‌د، فرۆشیارێكه وتیشى، له‌زۆربه‌ى شته‌كاندا كه‌موو كوڕى هه‌یه له‌م ناوچه گه‌شتیارییانه‌دا، پێویستى به چاره‌سه‌ركردنى هه‌یه، ئه‌و گه‌شتیارانه‌شى ڕ‌وى تێده‌كه‌ن پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مه كۆتا جاره بێینه ئێره، به‌هۆى گرانى كرێى گواستنه‌وه و نه‌گونجاندنى شوێنه‌كه بۆ دانیشتن خزمه‌تگوزاریی نییه.

شنۆ تاهیر هاووڵاتییه‌كى دیكه‌یه له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ گەشت ڕووی لە هەورامان کردوە و دەڵێت: به حكومى ئه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان بووه‌ته ناوچه‌یه‌كى گه‌وره‌ى گه‌شتیاریی بۆ كوردستان و عێراق، پێویسته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار زیاتر ئاوڕى لێبده‌نه‌وه جاده‌و بانه‌كانى فراوانتر بكرێت، چونكه ڕێگاوبانه‌كه‌ى به‌پێى پێویست نییه، به حكومى ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و گه‌شتیار زیاتر ڕووى تێده‌كات، خه‌ڵك به‌هۆى نه‌بوونى شوێنه‌وه زۆر جار ده‌گه‌ڕێته‌وه، داوا ده‌كه‌ین ئاوڕى لێبدرێته‌وه زیاتر.
سەبارەت بە کێشە و گرفتی ناوچە گەشتیارییەکان، چیا قاسم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه بە ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، پلان و به‌رنامه‌ى زۆر باشمان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنى ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، به‌ڵام دۆخه‌كه به‌ته‌واوى چه‌قبه‌ستووه، به‌هۆى نه‌بونى بودجه‌وه سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانمان له‌بواره جیاوازه‌كانى گه‌شتوگوزاردا وه‌ستاون، ئه‌وانه‌شى ڕه‌زامه‌ندیمان هه‌یه ڕێگه‌مان پێ‌نادرێت ته‌نده‌رینى بۆ بكه‌ین.

ئاماژەی بەوەشدا کە پاره نیه بتوانین پڕۆژه‌كان جێبه‌جێبكه‌ین، ئه‌گینا پلانى زۆر باشمان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنى ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، هیوادارین له‌داهاتوودا ئه‌م دۆخه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت، ئێمه‌ش بتوانین پرۆژه‌كان جێبه‌جێبكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزار له‌قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌شكرد، ئێستا هاتنى گه‌شتیار زۆر باشه بۆ ناوچه‌كانمان، به‌ڵام كاتێك مووچه دواده‌كه‌وێت ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارى ناوخۆیمان كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و باشوور هاتنى گه‌شتیار به‌رده‌وامه.
ئ پ
