ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە  وڵاتانی کەنداوی عەرەبی زانیاری بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتی جەنگی ئەمریكا گفتوگۆی كەمكردنەوەی ئامادەیی سەربازیی لە ناوچەی كەنداو دەكات، بێگومان ئەوەش لەچوارچێوەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی شێوازی بڵاوبوونەوەی سەربازیی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا پنتاگۆن و سێنتكۆمیش هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەن، کە ئایا پێویستە بەشێک لە هێزە جێگیركراوەكانیان لە كەنداو بكشێنێتەوە یان یاخود نا، ئەمەش دوای ئەو زیانە  زۆرانەی کە بەر پێگە سەربازییەكانی ئەمریكا كەوتوون.

جێگەی باسە، ئامادەیی سەربازیی ئەمریکا لە  وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە دوای ساڵی ١٩٩١ـەوە دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی نەوت و بازرگانی بپارێزێت، هەروەها بنکەی سەربازی دامەزرێنێت و هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا ڕابگرێت، بۆیە لە ئێستادا ئەمریکا بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ هەزار سەربازی و سیستەمی مووشەکی لە  وڵاتانی کەنداودا جێگیر کردووە.

ڤ.م