کەمێک پێش ئێستا، لەسەر ڕێگای شارۆچکەی داقوق-دووزخورماتوو بەهۆی ڕووداوێکی هاووتووچۆوە، پێنج کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە نزیک بازگەی دووزخورماتوو ڕوویداوە، پێنج سەرنشین لەناو ئۆتۆمبێکی جۆری تایبەت بوونە، بەهۆی ڕووداوەکەوە سیانیان کە پیاوێک و دوو ژن بوون گیانیان لەدەستداوە.
هەرەوەها دوان لەسەرنشینەکان کە برینداربوون بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری کەرکووک، سەرجەم قوربانییەکانیش دانیشتووی شارۆچکەی دووزخورماتوون.
س. ع
