به‌پێى ڕێکكه‌وتنى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم، حكومه‌تى عێراقى ڕۆژانه بڕى ٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى ناوخۆ له نه‌وتى سپى، گازوایل و به‌نزین ده‌دات به حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم، به‌ڵام له‌برى دابه‌زینى نرخى سووته‌مه‌نى، نرخه‌كانی زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتییان گران كردووه.

سه‌لاح مه‌حموود، فرۆشیارێكى نه‌وته له‌ناو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه و سەبارەت بە بەرزی نرخی نەوت بۆ ڕۆژنیوز وتى: ساڵانی ڕابردوو له‌م كاته‌دا یه‌ك به‌رمیلى نەوت به ١٢٠ هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ى به‌جۆرێکە یه‌ك به‌رمیل ٢٠٠ هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش زۆر گرانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى گرانه ئێمه ناتوانین بیهێنین خه‌ڵكیش نایكڕێت، مووچه‌ش نایه‌ت و خه‌ڵك پاره‌ى پێى نییه، ئه‌و پاره زۆره بدات به نه‌وت.
ئه‌و فرۆشیاره وتیشى: هۆكارى گرانییه‌كه‌شى بۆ کەمی ڕێژەکەیەتی له‌بازاڕدا، ئێستا به‌م گه‌رمایه به‌و نرخه‌یه، كاتێك وه‌رزى سه‌رما ده‌ست پێبكات نرخه‌كه‌ى زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه، ڕه‌نگه بگاته ٣٠٠ هه‌زار دینار، ئه‌و شوێنه‌شى نه‌وتی لێده‌كڕین پێیان وتوین نه‌وت نییه، بۆیه حكومه‌ت خۆى به‌ئه‌نقه‌ست گرانی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وترێت نه‌وت به تێكه‌ڵكردنى له‌گه‌ڵ گاز ده‌برێت به‌ره‌و سووریا، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ته‌له‌فون ده‌كه‌م ده‌ستمان ناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر بیهێنین ده‌بێت به‌نرخى ٢١٠ هه‌زار بیفرۆشین به هاوڵاتى به قه‌رزى زیاتر له سێ مانگیش.

هەروەها جه‌مال كه‌ریم، هاووڵاتی بۆ ڕۆژنیوز وتى: حکومەت هۆکاری گرانى نرخى نه‌وتە له بازاڕدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیهێنێت دابه‌شی بكات به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ئه‌و كاته نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت، لەم هاوینەدا نرخەکەی زۆر بەرزە، خۆشم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ى ناتوانم به‌و نرخه گرانه بیكڕم، ئه‌م هه‌موو نه‌وته‌شمان هه‌یه هیچى بۆ هاوڵاتی نییه و ده‌فرۆشرێت، خۆیان نایده‌ن و گرانیان كردووه، داوا ده‌كه‌ین له حكومه‌ت نرخى نه‌وت هه‌رزان بكه‌ن و خه‌ڵك ڕزگار بكه‌ن له‌م هه‌موو قه‌یرانه.

دانا ئه‌حمه‌د، هاووڵاتییەکی دیكه‌یه و بۆ ڕۆژنیوز وتى: به‌م وه‌رزى گه‌رما و هاوینه ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار دینار لەسەر هاووڵاتییان دەکەوێت، ئایا ده‌بێت نرخه‌كه‌ى له وه‌رزى سه‌رمادا چه‌ندێكى دیكه به‌رز بێته‌وه؟ حكومه‌ت ده‌ڵێت نه‌وت به‌خۆڕاییه بۆ هاووڵاتییان و ئه‌و قسه‌یه‌یان ڕاست نییە، ئه‌وه‌تا نرخه‌كه‌ى زۆر گرانه له‌م وه‌رزى هاوین و گه‌رمایه‌دا، ئه‌وه‌ش بارگرانییه له‌سه‌رشانی هاووڵاتییان، پێویسته حكومه‌ت هه‌رزانى بكات، وه‌ك خۆشم ده‌مه‌وێت بیكڕین بۆ وه‌رزى زستان به‌ڵام به‌هۆى گرانییەکەیەوە بۆمان ناكڕێت.
ئـ. پـ
