ئەمڕۆ، دادگای لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی گەندەڵی لە عێراق، بڕیاری ڕاگرتنی بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری گواستنەوە و ئەفسەرێکی ئۆپراسیۆنەکانی فڕۆکەوانی دەرکرد.
میدیا فەرمییەکانی عێراق بڵاویان کردەوە، دادگای تاوانەکانی گەندەڵی لە عێراق، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گەڕاندنەوەی فڕۆکەیەک، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو دوو بەرپرسە دەرکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە فڕۆکەیەک لە بەغداوە بەرەو ئەستەنبوڵی تورکیا بەڕێکەوتبوو، بەڵام نەچووەتە جێگە و ناچار کراوە بگەڕێتەوە بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، دوای گەڕانەوەیشی ڕاستەوخۆ دەستگیرکراون.
سەرچاوەکان هۆکاری دەستگیرکردنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە کچی پەرلەمانتارێکی عێراقی لە گەشتەکە بە جێمابوو، بەوهۆیەوە پەرلەمانتارەکە دەستوەردانی لەلای بەرپرساندا کردووە و فڕۆکەکەیان بەهۆی کچەکەیەوە گەڕاندووەتەوە.
س. ع
