بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر زانیاری بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوی کردەوە، ، لە گوندی (سەردار ئاوا)ـی نزیک شاری سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی هەڵگرتنی هەڵکەندنی بیر دەستگیر کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش دەستگیرکردنی ئەو کەسە، دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و سەرجەم کەلوپەلەکانی.

جێگەی باسە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی پێویست.

ڤ.م