بەهیوای ئەوەی کە لە هەموو ڕوویەکەوە باش بن، سڵاو، خۆشەویستی و ڕێزی خۆم دەنێرم، هەمووتان بە پەرۆشییەوە لەئامێز دەگرم.

ساڵێک تێدەپەڕێت. قۆناغێکی بێوێنەی ئازادکردنە. قۆناغێکە کە هەر چرکەساتێکی بە لێپرسینەوەیەکی بێوێنە و بنیادناندا تێدەپەڕێت. شکاندنی بتەکان، تێکشکاندنی دۆگماتیزم هەنگاو بە هەنگاو بە لێپرسینەوە و بنیادنان ئەنجامدەدرێت.

وەکو ئاشکرایە، ڕێبەر لە هەر دەرفەتێکدا نموونە لە ژیانی خۆی دەدات. کاتێک مرۆڤەکان دەبنە شایەتحاڵی ڕاستەوخۆی ژیانی و بەشێک لە کۆمۆن، باشتر تێدەگەن. بێگومان بۆ تێگەیشتن پێویست ناکات کە تەنها لەگەڵیدا بژیت. ڕاستییەکی لە ژیانیدا هەیە کە بە هەموو شێوەیەک "قوتابخانەیەک"ـی جددییە و فێردەکات. بەڵام بەداخەوە هەر چییەک دەکەین، لەم قوتابخانەیە فێرنابین. پڕە لە وانەی سەرنجڕاکێش. کاتێک مرۆڤ چۆن و بۆچی دەڕوانێتە ژیانمان، لە بەرانبەر دۆخمان کە فێرنابێت، تووڕەدەبێت. نموونەی ئێستا شتێکی فووتێکراو نییە. ژیانێک کە پێکدێت و پێکهاتووە لە ئارادایە. ژیانی ئێمە لە بەردەم ئەمەدا جێی غەمبارییە. دۆخی دۆگمایی و هەڵخەڵەتاندنی خۆبەخۆ هێشتا بەردەوامە. بێگومان ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئێمە بەم زیهنییەتە خۆمان بە خۆمانەوە سەرقاڵ دەکەین. هەرچەندە بۆ مرۆڤ بڵند و بەرز بێت، پێویستە بە شێوەیەکی ڕاست بە خۆیەوە سەرقاڵ ببێت. لەبەرئەوەی ئێمە ناتوانین ئەمە بکەین، دۆخمان لە ژیان دابڕاوە، خۆی، خۆی دەگوشێت.

'کورد لە پرۆسەی بوونی ئازادیدایە'

وانە و قوتابخانەیەکی سەربەخۆی ڕێبەرێتی چۆن هەستی بە کوردایەتی کرد، ئەو کوردایەتییەی کە کەس نەیدەوێرا ناوی بهێنێت، بە شێوەیەکی چەمکئامێز ناوی لێ نا و ئەوەی گرنگیشە، ناوی ئەم چەمکەی پڕکرد. هێشتا لە قوتابخانەی سەرەتایی بوو کە کوردایەتی ناسی. لەم مژارەدا چیرۆکی هەمووان هاوشێوەیە. بەڵام ئەوەی هەڵستا و جیاوازی ئافراند، ڕێبەرێتییە. لە ساڵانی ١٩٧٠ـدا تاوەکو پەرەسەندنی چەمکی هێنایە کایەوە، چی ڕوویدا؟ سەرەتا وەکو هەر کەسێک ویستی لە کوردایەتی ڕابکات. لەبەرئەوەی بینی کوردایەتی دەتوانێتت ببێتە ئاستەنگییەکی جددی، بەڵام نەیتوانی لێی ڕابکات. هێشتا منداڵ بوو کە ڕاکردنەکەی ڕاگرت. لەو تەمەنەدا کاتێک بینی کوردایەتیی نەریت بۆ مردوو، منداڵان و هتد، دەکوژێت و یەکتر دەکوژێت، گوتی، 'خودایە مردنم لە پێناوی دۆزی کورددا پێ ببەخشە. با لە دوامەوە بڵێن، بۆ دۆزی کورد مرد'. نهێنی لەم وتەیەدایە. نازانرێت چەندە ئاگای لێ بووە، بەڵام ئەم وتەیە لە هەمان کاتدا بەڵێنێک بووە بۆ خۆی. ئەم بەڵێنە لە دڵ و مێشکدا نەخشا. ئەوەشی کە گرنگە بەچەمکبوونی 'دۆزی کورد'ە. بەم وتار و چەمکە دەستی بە گەڕانێک کرد. ناوەڕۆکی چەمکەکە پڕکرا و شێوەی ژیانی کوردایەتی دەستنیشانکرا.

هەڵبژاردنی ناوی کوردایەتی، پڕکردنی ناوەڕۆکەکەی و بنیادنانی کوردی ئازاد لەم چەمکەوە، شتێکی شاراوە نییە. ژیانێک بە گوێرەی ئەم چەمکە هەیە کە دەجووڵێت. ئێمەش هەمان چەمکمان قبووڵکرد و بەشدار بووین. بەڵام لە پاڵ ئەمەدا ئەگەر بڕوانینە ڕاستیی خۆمان: تا چەند بە بەرپرسیارێتیی ئەم چەمکەوە ژیاوین؟ لە ڕووی فکری، دڵ و کەسایەتییەوە تا چەند بووینەتە کوردێکی ئازاد؟ ڕێبەرێتی چۆن خاوەندارێتی لێ کرد و ژیا، ئێمە چۆن خاوەندارێتیمان لێ کرد و ژیاین؟ ئەوەی ئێمە ڕێچکەی کۆن و نەریتی تێنەپەڕاند. ڕێچکەی سەرکەوتن لەلایەک، بۆ بوونی کورد، بۆ فێربوون لە قوتابخانەی گەورەی کوردایەتی ناڕەحەتی دەچێژین.

نهێنیی بابەتەکە لێرەدایە: کەسایەتیی زۆر بەهێزمان هەیە. لە خۆمان ناگرینەوە تاوەکو بکەوینە ناو هەوڵە خاکییەکانی ڕێبەرێتییەوە. هێشتا پێناسەی 'سەرگۆ' قبووڵناکەین. لەبەرئەوەی لە خۆمان ناگرینەوە تاوەکو بچینا ناو سەرگۆوە. هەرچەندە ڕێبەرێتی تاکە چرکەساتێکیشی لە دەرەوەی ئەو سەرگۆیە تێنەپەڕاند. ئەوەی هاتووەتە بوون، بە تاودانی ئەو سەرگۆیە هاتووەتە بوون. ئەگەر ئەمڕۆ لەو سەرگۆیەوە بە ناوی کوردایەتییەوە مرواری دەرکرابێت، ئەوە ڕاستیی ڕێبەرێتییە کە ئەو سەرگۆیەی تاودایە و هێنایە کایەوە.

ئێمە هێشتا ناتوانین ئەو سەرگۆیە قبووڵ بکەین، کە زیهنییەت و کەسایەتیمانی تێکەوتووە. ئەگەر کوردایەتی بووبێتە سەرگۆیەک، ئایا ئێمە خودی ئەو سەرگۆیە نین؟ ئەو کاتە پێویستیی سەرەکیمان ئەوەیە کە مروارییەکەی ناومان بدۆزینەوە و بیئافرێنین. بۆچی لە هەموو شوێنێک خۆیان لە ئێمە دەکشێننەوە؟ بۆچی ئێمە ناتوانین بەرەو لای خۆمان ڕایان بکێشین؟ لەبەرئەوەی سەرگۆی ناو ئێمە بۆنی لێدێت. بەرپرسیارێتیی چەمک و لەخۆپرسینەوە پێویستە لەوێوە دەستپێبکات، کە ئێمە سەرنجڕابکێشین، ببینە بنیادنەر. ئەگەر دەمانەوێت ببینە هاوڕێ، بەر لە هەر شتێک پێویستە سازش لەسەر ئەمە بکەین.

بە فیداکردنی گیانمان بەرپرسیارێتی جێبەجێ ناکرێت. ئافراندنی چەمکی کورد و پڕکردنی ناوەڕۆکەکەی لەناو ڕێچکەی 'تەمەنی کوردایەتیی ئازاد'ی ڕێبەرێتیدایە. نە دەربڕینی ئەو قسەیەی کە هێشتا کاتی نەهاتووە و هەنگاونان، نە دەرنەبڕینی ئەو قسەیەی کە کاتی هاتووە و هەنگاونەنان ناتوانێت ببێتە نهێنییەکی ڕێچکەی ئەم تەمەنە. ئەگەر دۆخی خۆمان هەڵبسەنگێنین، لەم مژارەدا ئێمە زۆر ئاڵۆز و پەرشوبڵاوین. کام قسەیەمان لە کاتی خۆیدا کرد، کام هەنگاوەمان لە کاتی خۆیدا نا؟ ئایا لەبەرئەوەیە کە قسە و کردارمان لەیەکدابڕاو و پەرشوبڵاون؟ ڕێبەرێتی کاتێک شتێک دەڵێت، بێگومان جێبەجێی دەکات. لە ئاستێکی وادا خۆی بە چەمکی کورد و پڕکردنی ناوەڕۆکەکەیەوە گرێداوە کە تاکە چرکەساتێکیش بەبێیان تێناپەڕێنێت. سات بە سات، هەناسە بە هەناسە هەوڵدەدات ناوەڕۆکەکەی پڕ بکات، بنیادی بنێت و جێبەجێی بکات. لەم مژارەدا نموونەیەکی تری بەرپرسیارێتی بوونی نییە. قسەی بێ هۆکار ناکات، بێگومان جێبەجێی دەکات. تەمەنی خۆی بە تەواوی بەم شێوەیە تێپەڕاندووە. دۆخی ئێمە کە قسە و کردار هێندە لەیەکدابڕاوە و ئێمە قبووڵی ناکەین، ڕێبەرێتی هەم نیگەران و هەم سەرسوڕماو دەکات. لەناو ئێمەدا کاریگەریی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری یەکجار زۆرە. سەرمایەداری مێشک، دڵ و کەسایەتی پارچەپارچە دەکات. نرخی قسە ناهێڵێت. درۆی کردووەتە فەلسەفەی سەرەکی. کاریگەرییەکی تری ئەم تایبەتمەندییانە ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی، خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت.

دەبێت دەستەواژەکان بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە

ئەگەر دۆزی کورد و سۆسیالیزم تاوەکو ئەمڕۆ هاتووە، ئەمە بەهۆی هەوڵ و کۆششێکەوە بووە کە لە سەرووی توانای مرۆڤی ئاسایییەوەیە. گوتەیەک هەیە دەڵێت: 'دەبێت مرۆڤ حەقی شتەکە بدات' کاتێک مرۆڤ بەڕاستی حەق و شایستەیی بەو کارە بدات کە دەیکات، ئەو شتەی کە پێی دەوترێت 'نابێت و مەحاڵە' دەتوانێت بیگۆڕێت بۆ شتێک کە ببێت. بابەتەکە ئەوەیە کە ئێمە تا چەند حەقی ئەو کارە دەدەین. خراپترین تایبەتمەندی بۆ مرۆڤ ئەوەیە کە حەقی کارەکەی خۆی نەدات. ئەمە خراپترین دۆخی لەناوچوون و کۆتاییهاتنە. پێویست ناکات کەسێک هەستێت و کۆتاییمان پێ بهێنێت؛ ئێمە بە خولانەوەی بێ‌ئامانج لە دەوروبەری خۆمان و بە نەدانی حەقی کارەکانمان، خۆمان کۆتایی بە خۆمان دەهێنین. ڕێبەرێتی بۆ ئەم ژیانە سەرگەردان و بێسەروبەرە دەڵێت، "من تەنانەت چرکەیەکیش بەو شێوازە ناژیم". بێگومان لەبەر ئەوەی بەو شێوازەیە، حەقی خۆی پێدەدات.

یەکێک لە دەرسە بنەڕەتییەکانی ژیانی بەجێهێنانی ئەم حەقە ئەوەیە: بەبێ ئەوەی کارێک لەسەر زەمینەیەکی پتەو جێگیر بکرێت، نابێت هەنگاوی ستراتیژی و تاکتیکی بنرێت. ئەوەی کە کردەوە بە تەواوی دیاری دەکات، ئەم وانەیەیە. ئێمەش هەنگاو دەنێین، هەروەها لە ناو هەوڵدانێکی بەرفراوانداین، بەڵام ئەنجامەکەی چییە؟ بە گوتەی ڕێبەرێتی ئەنجامەکەی دەبێتە "حەمال حەسۆ". هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە کارەکانمان نەسپاردووە بە بنەمایەکی سەرەکی. بەبێ ئەوەی سەرنج بدەینە ئەوەی ئایا زەمینەکە پتەوە یاخود نا، هەنگاو دەنێین. لەوەش گرنگتر، ئایا لە هەنگاوەکانماندا ستراتیژ و تاکتیک هەیە؟ ئێمە سەیری ئەوە ناکەین. هەنگاوەکانمان بە جۆرێکە کە مرۆڤ ناتوانێت بڵێت تەنها لە خۆڕایی و بەڕێکەوتە.

پاش ئەوەی مانیفێستۆ دەرچوو، ئێمە بە چەمکەکانی مانیفێستۆ قسە دەکەین، گفتوگۆ دەکەین، دەنووسین، دەخوێنینەوە و دەژین. پێویستە ئەمە ببێت، بەڵام ئەم بەرفراوانییەی ژیانی چەمکاویی ئێمە، دۆخێکی نوێ نییە. بیست و پێنج ساڵە چەمکەکانی پارادایمی نوێ هاتوونەتە ناو بەرنامەی کارمانەوە. لە ماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا، هەر پاردایمێک بەشێکی نوێی لە چەمکەکان تێکەڵی ژیانمان کرد. ئاشکرایە کە ئێمە حەقی ئەمانەمان نەداوە. دەتوانین بڵێین تەنها لەبەرمان کردن و وشکمان کردنەوە. نزیکایەتییەکمان نیشان دا وەک ئەوەی ئەم چەمکانە بۆ بنیاتنانی ژیانی کوردی ئازاد نەبن، بەڵکوو تەنها بۆ گفتوگۆکردن بن. لەبەر ئەوە، پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ چەمکەکاندا لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی چەمکی و بنیاتنان نییە. ئێمە زیاتر پەیوەندییەکی لە شێوەی موریدبوون درووست دەکەین. وەک دەزانرێت، گرنگترین تایبەتمەندیی مورید ئەوەیە کە چەمکەکان لەبەر بکەن، ئیمانی پێ بهێنن و دووبارەی بکەنەوە. لەم ڕاستییەی پەیوەندیکردندا، چەمک و ژیان دەیبەستن و دەبەسترێن؛ دیالێکتیک ڕادەگرێت و دەبێتە دۆگماتیک. ئەم مەترسییە ئێستاش هەیە. دەبێت مرۆڤ خۆی لەم جۆرە پەیوەندییە ڕزگار بکات و بە بەرپرسیارێتیی چەمکی و چەمکە بنیاتنەرەکانەوە نزیک بێتەوە.

ڕێبەرێتی لە سەردەمی منداڵیی خۆیدا، ڕاستیی ژیانی ئێمە دەکاتە چەمک. نەک تەنها دەیکاتە چەمک، بەڵکوو لە هەمان کاتدا ناوەڕۆکەکەی پڕ دەکاتەوە و بنیاتی دەنێت. لێرەدا بنەڕەتیترین تایبەتمەندی ئەوەیە کە خاوەن بەرپرسیارێتیی چەمکییە و حەقی خۆی پێدەدات. تەواوی تەمەنی خۆی بەم بەرپرسیارێتییە و پێدانی حەقی ئەو چەمکانە بەسەر برد. لە ڕووی سۆسیالیزم و کۆمۆنالیزمیشەوە بەم شێوەیەیە. نەک تەنها بەو بەرپرسیارێتییەوە هەستا کە کوردایەتییەک پێناسە بکات کە پێویستە بژین و حەقەکەی بدات؛ بەڵکوو کوردایەتیی ئازادی بە پێدانی حەقی چەمکەکانی کۆمۆنالیزم و سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات نا. لەوەش گرنگتر، ئەمەی لە سەرەتادا لە ژیانی خۆیدا خستە بواری جێبەجێکردنەوە. لەبەر ئەوە، دەستی بە بنەڕەتیترین تایبەتمەندییەکانی مرۆڤەوە گرتووە. لە کەسایەتیی خۆیدا، کوردی ئازاد، کۆمۆنالیست و سۆسیالیستی بە سەرنجڕاکێشترین شێواز بنیات ناوە.

ڕێبەرێتی کاتێک ئەمە شی دەکاتەوە، بە دەستەواژەی "بەرپرسیارێتیی چەمکی پێدانی حەقەکەی و خۆپاراستن لە خیانەتکردن لە چەمکەکان" پێناسی دەکات. ئێمەش ڕاهاتین لەسەر هەمان چەمک و ویستمان بەپێی ئەو بژین، بەڵام لە ڕووی بەرپرسیارێتیی چەمکی و پێدانی حەقەکەی، هەروەها لە ڕووی ژیانکردن بەبێ خیانەتکردن لە چەمکەکان، بۆ ئێمە پرسیاری جددی هەن. ڕێبەرێتی بەو دوو چەمکە دەستی پێکرد و گەیاندییە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان. چەمکی هاوشێوە لەلایەن گەلێک کەسەوە بەکار هێنران، بەڵام نەیانتوانی بیگەیەننە ئەنجام و سەرکەوتووی بکەن. ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات، جیاوازییەکی جیدی هەیە. کاتێک ئەو دوو چەمکە ئاشکرا دەکات، لەبەر گرنگییەکەی لە هۆش خۆی دەچێت. بەرپرسیارێتی، قورسیی ئەم پرسە، پێدانی حەقەکەی و خیانەتنەکردن لەو چەمکانە، ئەنجامێکی بەم شێوەیە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. چەمکەکانی دیکەی هەموو بە هەمان ئازار و قورسییەوە خوڵقاند. ئایا چەند کەس لە ئێمە پەیوەندیی بەم شێوەیەی لەگەڵ چەمکەکاندا هەیە؟ ئێمە لە ڕاستیی ژیانی خۆماندا دەبینین کە بەم شێوەیە نییە. ئایا ئێمە تا چەند دەتوانین بەو چەمکانە بژین کە قبوڵمان کردوون؟ ئێمەش هەمان چەمکمان قبوڵ کرد و فێری بووین، بەڵام نەمانتوانی بە هەمان بەرپرسیارێتی و پێدانی حەقەکەیەوە بژین. یەکێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی ئێمە، دابڕانمانە لەو پەیوەندییەی لەگەڵ چەمکەکاندا هەیە کە بە بەرپرسیارێتییەوە لێی نزیک نەبینەوە، حەقەکەی نەدەین و بنیاتی نەنێین. ئێمە زیاتر لەبەرمان کردووە و گۆڕیومانە بۆ باوەڕێکی دۆگما. ئەمە کێشە سەرەکییەکەی مرۆڤانی ئەم سەردەمەیە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و چەمکایەتی، ژیانی بەرپرسیارانە و پێدانی مافەکەی پچڕاندووە. ڕێبەرێتی ئەم دۆخە بە چەمکی "فاحیشەبوون" پێناسە دەکات. فاحیشەیی واتە لەدەستدانی مانای بەرپرسیارێتی و چەمکایەتی. لەلایەکی دیکەوە، پچڕانی پەیوەندییە لەگەڵ چەمکەکاندا. لە سەردەمی ئێستادا گەلێک چەمک بەکار دەهێنرێن، بەڵام ئەم بەکارهێنانە زیاتر بۆ فریودانە. لە هیچ سەردەمێکی مێژوودا بەم ئاستە خیانەت لە چەمکەکان نەکراوە. لەبەر ئەوە، بەرپرسیارێتی لەگەڵ چەمکەکان، پێدانی حەقەکەی و ژیان بەبێ خیانەتکردن لە چەمکەکان، گەلێک گرنگە. ئێمە بە شێوەیەکی جددی پێویستمان بەوەیە کە ئەم پەیوەندییە بە ڕێگەیەکی ڕاست دابنێین و پێی بژین. لەسەر ئەم بنەمایە، دەبێت بە شێوازێکی زۆر جددی لێپرسینەوە لە خۆمان بکەین تاوەکو بتوانین ببینە کوردێکی ئازاد، کۆمۆنالیست و سۆسیالیست.

'مردن بۆ دۆزی کورد'

دەبێت مرۆڤ لەم ڕووەشەوە واتا بە ڕووداوەکان ببەخشێت. دەرهێنانی کورد لە گۆڕ و داگرتنیان لە سێدارە، خاوەنی دیالەکتیکێکی گەشەسەندنی بەم شێوەیەیە. کورد ئێستا لە پرۆسەی گۆڕ و سێدارەدا نییە؛ بەڵکوو لە قۆناغی بوونی ئازاددایە. ئێستا هەموو شتێک بە لامانەوە ئاسانە. ڕەنگە بەهۆی ئەمەوە بێت کە باش تێناگەین چۆن گەیشتوونەتە قۆناغی بوونی ئازاد. بەهۆی ئەمەشەوە ناتوانن داهێنەر بن. ئایا ئێمە چەندە لە ناو ڕەفتار و گرژیی بوونێکداین کە لە قۆناغی قڕکردندایە؟

ڕێبەر ئاپۆ باش دەیزانی کە کورد کۆیلەیەکە لەژێر پەستانی قڕکردندا، نابێت بەم شێوەیە بژیت، لەبەر ئەوە بۆ کۆتاییهێنان بەمە، ڕێپێوانێکی مێژوویی دەستپێکرد. سەرنجڕاکێشە، کاتێک ئێمە لە دژی دۆخی خۆمان کە تەنانەت لە کۆیلایەتییش خراپترە و لەژێر پەستانی قڕکردندایە ڕادەپەڕین، وەک ئەوەی ئازاد بین ڕەفتار دەکەین. ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و خۆخەڵەتاندنە. ئەو کەسەی خۆی بە ئازاد ببینێت، ژیانیشی جیاواز دەبێت. ئەگەر بە ڕاستی ئازاد بێت، ئەو کاتە بەهایەکی بۆ درووست دەبێت. کاتێک بە ڕاستی ئازاد نەبێت، ئەو کاتە بە شێوازێکی گەورە خۆی دەخەڵەتێنێت.

ئەم نزیکایەتی ئێمە، ڕێپێوانێک لەسەر زەمینەیەک کە زەمینەی کورد تێناگات لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ئەم پرسیارەی لە خۆی دەکرد کە مرۆڤ چۆن دەتوانێت ببێتە خاوەن پەڕ و باڵ. ئەم کێشەیە پەیوەندی بە کەوتنە ناو دۆخێکی سەختەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە هەڵسەنگاندنی ڕاستی زەمینەی کوردەوە هەیە. وەک دەزانرێت هێشتا لە ساڵانی سەرەتادا هەڤاڵ مەزڵوم بە ڕێبەرێتی گوتبووی، "بووەتە خاوەن پەڕ و باڵ"

ڕێبەرێتی کاتێک ڕووی لە زەمینەی کورد کرد، پێناسەی ئەوەی کرد کە ئەم زەمینەیە ئاسایی نییە. لەبەر ئەمە درکی بەوە کردبوو کە لە ڕێگایەکی ئاساییدا ناڕوات. مرۆڤ لە ڕێگایەکی ئاساییدا ناتوانێت باڵ بگرێت؛ تەنیا لە قەدپاڵی چیادا دەتوانێت باڵ بگرێت. زەمینەی کوردیش لە قەدپاڵی چیادایە. ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی کە لەژێر پەستانی قڕکردندایە و دۆخی لە هی کۆیلەش خراپترە، نابێتە زەمینەیەکی ئاسایی، بەڵکوو دەبێتە بەردەم چیاکە.

ئەو مرۆڤەی بزانێت لەسەر چیاکە لە لێواری کەوتندایە، ئەو کاتە دەتوانێت باڵ بگرێت. یەکەم: بۆ ئەوەی لە چیاکە نەکەوێتە خوارەوە. دووەم: ژیان لە قەدپاڵی چیاکەدا هونەری باڵگرتن بە مرۆڤ دەبەخشێت. ئەگەر ئێمە سەرەڕای ئەم هەموو ساڵە و ئەم هەموو پرۆسەیە نەمانتوانیوە باڵ بگرین، لەبەر ئەوەیە کە ئێمە لەوانە نین کە لە قەدپاڵی چیاکەدا بین، بەڵکوو لەوانەین کە لەسەر ڕێگەیەکی ئاسایین. ئێمە بانگەشەی ئەوە دەکەین کە لەسەر زەمینەی کوردین، بەڵام بە شێوازێکی ئاسایی دەژین. لە ڕاستیدا ئێمە ئەم زەمینەیە بە ڕاستی شیکار ناکەین. مرۆڤ بە ناسینی زەمینەی کورد و بە ژیان بەپێی ئەم ناسینە دەتوانێت باڵ بگرێت. ئەم دۆخە نیشانی دەدات کە کورد هێشتا لە قەدپاڵی چیاکەدایە. ئەمە تەنگژە و سایکۆلۆژیای هەیە. باڵگرتنیش بەواتاکردنی ئەم ڕاستییەیە.

دەبێت بۆ ڕێگە و ڕێبازەکانی ئەو ژیانەی کە دەبنە هۆکاری ژیانمان، وەڵامی ڕوونمان هەبێت. ڕێزگرتن لە ژیان بەم شێوەیە دەبێت. ڕێزداربوون بەمەوە بەستراوەتەوە. مرۆڤ بە شتی ساختە و خەڵەتێنەر ناتوانێت ببێتە جێگەی ڕێز. دینامیکی کورد بووەتە خاوەن سیفەتێکی دینامیکی شۆڕشگێڕانە. لە سەدەی ڕابردوودا لە گۆڕدا نێژرا، بردرایە بەر سێدارە؛ بەڵام لە سەدەی ٢١ەمیندا دەرفەتی ئازادبوونی بەدەست هێناوە.

 سەرچاوە: ڕۆژنامەی یەنی یاشام

ب. جـ