دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دۆخی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژنامەیەکی تورکیا قسەی کرد.
باخچەلی سەبارەت بە یاسای چوارچێوە ئاماژەی بەوەکرد، کە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لە پرۆسەکەدا، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و دەستەبەرکردنی دادپەروەری دەتوانرێت لە داهاتوودا بخرێنە ڕۆژەڤەوە.
هەروەها باخچەلی سەبارەت بە بارودخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: لە ئێستادا لە پڕۆسەی پێشماندا، بڕگەگەلێک لە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانیدا هاتووە، لەم چوارچێوەیەشدا یاسای پێویست دادەنرێت، عەبدوڵا ئۆجالان کە دامەزرێنەری پەکەکەیە، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆتاییهێنان لە چالاکییەکان پەکەکە و دەستبەرداربوون لە چەک، دەبێت هەلومەرجەکان لە داهاتوودا باشتر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت پشتگیری لە پرۆسەکە بکات.
بـ. قـ
