نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لە شارۆچکەی سەیدسادق، كێشه له نێوان فه‌رمانبه‌رێكى بانكى شارۆچکەکە و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى درووستبوو، پاش درووستبوونی کێشەکە بەڕێوەبەری بانکەکە لەلایەن فەرمانبەرەکەوە بریندار کرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ڕۆژنیوز، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌كاتى ده‌وامى فه‌رمیدا كێشه ده‌كه‌وێته نێوان بەڵێن ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى سه‌یدسادق و فه‌رمانبه‌رێکی بانکەکە، له ئه‌نجام دا به چه‌قۆ به‌ڕێوه‌به‌رى بانكه‌كه لەلایەن فەرمانبەرەکەوە بریندار ده‌كرێت.
پاشان، بەڵین ئەحمەد ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شه‌وكه‌ت ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى، له ئێستاشدا ناوبراو ته‌ندرووستى جێگیره.
جێگەی باسە، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى سه‌یدسادق ناوى (به‌ڵێن ئه‌حمه‌د)ـە و له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆسته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
ڤ.م
