شارەدێی سیروان
ئه‌مڕۆ، له شاره‌دێى سیروانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، باخچه‌ى ژینگه له‌سه‌ر ڕووبه‌رى زیاتر له سێ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشە كرایه‌وه.

خێڵان عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییە‌كانى هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژنیوز وتى: ئه‌م باخچه‌یەی ئه‌مڕۆ كردومانه‌ته‌وه ناوى باخچه‌ى ژینگه‌یه له‌ناو شاره‌دێى سیرواندا، بودجه‌كه‌ى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌دا به‌گوژمه‌ى ١٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دینار له‌سه‌ر ڕووبه‌رى سێ هه‌زار و ٧٥ مه‌تر دووجایه، ته‌واوى پێداویسته‌كانى بۆ دابینكراوه، به‌وه‌ش ڕێژه‌ى سه‌وزایی گه‌یشتووەته زیاتر له ٢٥٪ له‌ناو شاره‌دێى سیروان.
ئاماژەی بەوەشدا، له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌شێكى به‌رچاوى ماڵه‌كان گوڵ و سه‌وزاییه‌كى زۆرى هه‌یه، به‌پێى ئه‌و داتایانه‌شى بڵاوكراونه‌ته‌وه پاكترین ژینگه له هه‌موو عێراق هى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه بۆ زۆرى ڕێژه‌ى سه‌وزایی.
له قسه‌كانیدا خێڵان عه‌بدولڕه‌حمان وتیشی: له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆر فه‌رمانبه‌رمان خانه‌شین بووه و حکومەت فەرمانبەری دیکەی بۆ دانەمەزراندووین، زۆرینەی کات تیممان لە فەرمانبەرانی ئێستا دروست دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی باخچەکان بکەین و لەوشکبوون بیپارێزین.
ب. جـ
