دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغداد، بە غیاب سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سەربەست عومەر، بریکاری پێشووی وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق سەپاند، کەماوەی دوو ساڵە کۆچی دوایی کردووە و لەژیاندا نەماوە.

 بڕیارەکە بە تۆمەتی پێشێلکاریی و سەرپێچی، لە ڕێکارە یاساییەکان لە کاتی بەڕێوەبردنی کارەکانیدا دەرچوو و دۆسیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤، کاتێک وەزارەتی ڕۆشنبیریی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دانیمارکی ئەنجام دا، بە مەبەستی گواستنەوە و نمایشکردنی پارچە شوێنەوارییەکانی "گەنجینەی نەمرود" لە چەند مۆزەخانەیەکی ئەورووپیدا.

وەک ئاماژەی پێکراوە، ئەو گرێبەستە لەو کاتەدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی یاسایی و کارگێڕی بووەوە، چونکە گواستنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارییە نایابانە، مەترسیی لەدەستدانیان لێکەوتەوە و وەک پێشێلکردنی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی پاراستنی سامانی نەتەوەیی هەژمار کرا.

گەنجینەی نەمرود، یەکێکە لە گرنگترین و بە نرخترین دۆزینەوە شوێنەوارییەکانی سەدەی بیستەم، لە شاری نەمرودی دێرین (پایتەختی دێری ئاشوورییەکان)، کە لە سندووقەکانی بانکی ناوەندی عێراق پارێزراو بوو، هەربۆیە لە وێرانکاری و تاڵانییەکانی ساڵی ٢٠٠٣ پاراێزاو بوو.

ئــ.ع