یاسای چوارچێوەی "پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی" کە پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا و لە ١٢ خاڵ پێکدێت، لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیادا بڵاوکرایەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی یاساکە، جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆمار لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، ئەو دەستەیەی کە بڕیاربوو بۆ جێبەجێکردنی یاساکە لەژێر چەتری جێگری سەرۆککۆماردا پێکبهێنرێت، دامەزراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، دوای دامەزراندنی دەستەکە، ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی لە دەستەکەدا بەشدارن دەستیان بە کارەکانیان کردووە.

هەروەها جەودەت یڵماز ڕایگەیاند، یەکەم کۆبوونەوەی دەستەکە لە ٢٤ـی ئاب ئەنجام دەدرێت و لە کۆبوونەوەکەدا بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، بەپێی پێویستییەکان لەژێر ڕۆشنایی ئەو لیژنانەی کە دادەمەزرێن گفتوگۆ دەکرێت.

ب. جـ