کەمێک پێش ئێستا لە ناو کۆگای سووتەمەنی باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، دەنگی دوو تەقینەوە بیستراوە و ئاگرێکی گەورە لە شوێنی ڕووداوەکە کەوتووەتەوە.

پەیامنێری ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، کۆگای سووتەمەنی لەناو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی تەقیوەتەوە و دەنگی دوو تەقینەوە بیستراوە، تائێستاش زیانەکان نەزانراون.

وتیشی: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام ئاگرەکە هەتا بێت تەشەنە دەکات، بەهۆی  ئەوەی بڕێکی زۆر سووتەمەنی تێدایە.

باسیلەوەشکرد، ئەو کۆگایەی کە سووتاوە، شوێنی هەڵگرتنی سووتەمەنییە بۆ ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای سلێمانی، بەپێی زانیارییەکانیش لە کاتی ڕۆکردنی سووتەمەنیدا ئاگر لە کۆگاکە کەوتووەتەوە، ڕووداوەکە تەنها زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو هەر لە شاری سلێمانی ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتەوە و بڕێکی زۆر سووتەمەنی سووتا و٢٠ کەسیش بریندار بوون.

6 وێنە
1 / 6