ئەمشەو، دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە دەستگیرکردنی حەوت چەتەی داعش لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانیان حەوت تیرۆریستی داعشی داواکراوی دادگاکانی عێراق بە ماددەی (٤)ـی تیرۆر کە لە شاری سلێمانی و دەورووبەری خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن و داواکراوان لە ڕابردوودا چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.

وتیشی: لە ڕۆژی ١٨ـی ٨ـی ٢٠٢٦ تیرۆریستان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کران، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە.

س. ع