ناوەندی پەیوەندییەکانی کورد کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، نامەیەکی کراوەی بۆ ئاندی بێرنهام، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نارد.
لە نامەکەدا ئاماژە بە پێشھاتە ھەنووکەیییەکان و ئەو یاسایە کرا کە لە تورکیا لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا، داوا لە حکومەتی بەریتانیا کرا کە پشتگیری دیپلۆماسی بۆ پرۆسەی ئاشتیی بەردەوام پێشکەش بکات.
لە نامەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە ئەو هەنگاوانەی لەم دواییانەدا لە تورکیا دەنرێن، بۆ چارەسەرکردنێکی ئاشتییانە و دیموکراتیکانەی پرسی کورد، دەرفەتێکی سیاسیی گرنگیان ڕەخساندووە، هەروەها تیشک خرایە سەر ئەوەی، ئەو پێشھاتانەی کاریگەرییان لەسەر دانیشتووانی کورد هەیە، پەیوەستن بە ئاسایشی ناوچەیی، بەدواداچوون بۆ چارەسەری سیاسی و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی بەریتانیاوە.
لە نامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، ئەو یاسایەی پەرلەمانی تورکیا لەم مانگەدا بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی پەسەندی کردووە، دەرفەتێکی گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە پێکدادان و گەیشتن بە چارەسەری سیاسیی هەمیشەیی.
هەروەها ناوەندی پەیوەندییەکانی کورد تیشکی خستەسەر، گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکی بنیادنەر و بەردەوام لە نێوان دامەزراوەکانی بەریتانیا و دامەزراوە سیاسی، مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی کورددا.
ب. جـ
