سەبارەت بە هەڕەشەکردن لە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە عێراق، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، سێ ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی (د. منار زوبەیدی، بنین ئەیلاس و تەمەنی عیماد سەروی) لەسەر کار و هەڵوێستە ڕۆژنامەوانییەکانیان ڕووبەڕووی پەلاماری ئەلیکترۆنی، ناوزڕاندن و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بوونەتەوە.
جەختیشی کردووەتەوە، ئەم بەئامانجگرتنانە لەلایەن لایەنی دەستڕۆیشتوو و چەکدارەوە ئەنجامدراون و ئامانج لێیان بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان و سەپاندنی سانسۆرە.
لە کۆتاییدا، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە عێراق داوای لە دامەزراوە ئەمنی، حکومی و دادوەرییەکان کرد بەپەلە لێکۆڵینەوەی جددی دەستپێبکەن بۆ ئاشکراکردن و سزادانی تۆمەتباران.
هەروەها داوای دابینکردنی پاراستنی پێویستیان کرد بۆ ڕۆژنامەنووسە بەئامانجکراوەکان و خێزانەکانیان تاوەکو هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان نەبنە دەستدرێژیی مەیدانی.
ب. جـ
