ئه‌مڕۆ، نوێنه‌رى جوتیارانى شاره‌زوور دژى دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیی، داوا ده‌كه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كێشه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى ده‌زانن بۆ سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ له سنووره‌كه‌دا.
ڕه‌زا ڕۆسته‌م، جوتیارێكه و زه‌وییه‌كه‌ى دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى شاره‌زوور لەسەرناوی جوتیاران وتى: گرفتى ئێمه ته‌نها گرفتى جوتیارانى شاره‌زوور نییه، به‌ڵكو ته‌واوى جوتیارانى كوردستان ئه‌و كێشه‌یەی ئێمه‌یان هه‌یه و زه‌وییه‌كانیان دابه‌شده‌كرێت، داوایان لێده‌كه‌م هه‌موویان بێنه سه‌رهێڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌یان، چونكه ئه‌و هه‌موو زه‌وییه باشه‌مان كه بۆ كشتوكاڵكردن به‌كارى دێنین، هه‌موویمان له ده‌ست ده‌رده‌چێت.
وتیشى: زه‌وییه‌كانى ئێمه بیر و باخ و سه‌وزه و شوێنى به‌خێوكردنى مه‌ڕوماڵات و هه‌موو شتێكى كشتو‌كاڵى تێدایه، داوا له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و حكومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌م كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌مجۆره بڕوات زه‌ویی كشتو‌كاڵى له هەرێم نامێنێت و ژیانى هه‌موومان ده‌فه‌وتێت، ته‌واوى زه‌وییه‌كانى ئێمه كه دابه‌شده‌كرێت هه‌زار و ٩١٤ دۆنمه.

هاوكات سالار ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى شارۆچكه‌ى شاره‌زوور بۆ ڕۆژنیوز وتى: ئه‌م جوتیارانه مافى خۆیانه كه زه‌وییه‌كانیان دابه‌شنه‌كرێت، ئه‌و زه‌وییانه‌ى ئێستا هه‌یانه هى باوباپیرانیانه و چه‌ندین ساڵه كارى كشتو‌كاڵى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئێستاش ئێمه ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنى ئه‌و زه‌وییانه له كشتوكاڵییه‌وه بۆ نیشته‌جێبون زیانى زۆر به‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ ده‌كه‌وێت، ڕووبه‌رێكى زۆرى زه‌ویی كشتو‌كاڵى به‌ر بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئێمه جێبه‌جێكارى بڕیارین بڕیارده‌رى بڕیاره‌كه نین، بڕیاره‌كه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه هاتووه و ئێمه‌ش ته‌نها جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌م شاره له ساڵى ١٩٨٨ كاتێك درووستكراوه، هه‌مووى له‌سه‌ر زه‌ویی كشتو‌كاڵى بنیاتنراوه، ئێستاش له هه‌ر شوێنێكه‌وه زه‌ویی دابه‌شبكه‌ین هه‌مووى زه‌ویی كشتوكاڵییه، ئه‌م زه‌وییانه‌ش ئێستا دابه‌شیده‌كه‌ین به‌بڕیارى دادگاى "مەجلیسى سه‌وره"ـى ڕژێمی بەعس كراوه به‌ناوى شاره‌وانییه‌وه، له ڕووى یاساییه‌وه ڕه‌گه‌زى كشتو‌كاڵى له‌ده‌ستداوه، ئێستاش ئێمه به‌ناچارى په‌نامان بۆ ئه‌و زه‌وییانه بردووه، ئه‌گه‌ر زەوی به‌رده‌ڵانمان هه‌بوایه ئه‌و كاره‌مان نه‌ده‌كرد.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جوتیار و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان به‌ڕێژه‌ى ٣٪ قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرن، له‌و زه‌وییانه‌ى كه‌لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه ده‌كرێته به‌شوێنى نیشته‌جێبون.
دوای ساڵانێکی زۆر لە چاوەڕوانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سەرەنجام لە هەموو ناوچەکان بڕیاردرا کە پارچە زەوی بدرێت بە فەرمانبەران، لە سنووری شارەزووریش بە تێکڕا پارچە زەوی بەسەر چوار هەزار فەرمانبەردا دابەش دەکرێت و ئەو پارچە زەوییانە لەو زەوییانەی چواردەوری شارۆچکەکە دابین دەکرێت کە ساڵانێکە کاری کشتوکاڵی تێدا دەکرێت، ئەمەش ناڕەزایەتی لەلای جوتیاران لێکەوتووەتەوە.
ب. جـ
