وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی گشتاندنێکی فەرمییەوە کە بە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦ دەرچووە، دۆسییەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی بە یەکجاری یەکلایی کردەوە.
بەپێی ئەم گشتاندنە نوێیە، بڕیارەکە بەم شێوەیە جێبەجێ دەکرێت:
لەمەودوا فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک فەرمانبەری ئاسایی و سەر بە میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
سەرجەم مافە یاسایی، کارگێڕی و داراییەکانی ڕاژەی شارستانی بەو فەرمانبەرانە دەبەخشرێت.
هاوکات هاوشێوەی سەرجەم فەرمانبەرانی تری کەرتی گشتی، بەپێی یاسای خانەنشینیی بەرکار لە هەرێمی کوردستاندا، مافی خانەنشینییان بۆ دابین دەکرێت.

ئـ.ع
