بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی عێراق سەبارەت بە ئەنجامدانى چەند ئۆپەراسیۆنێک و دەستگیرکردنى چەند چەتەیەکى داعش ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەسەر ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی و لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی چەتەکان و داواکراوانی دادگا، هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی لە بەشەکانی هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی پیادەی هەشتەم و فیرقەی پیادەی چواردەیەم، لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازیان لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامى ئەو ئۆپەراسیۆنانە دوو چەتەى داعش دەستگیرکران و بەپێی ماددەى ٤ـى تیرۆر داواکراو بوون.
لە کۆتاییدا ئەوەشخراوەتەڕوو، چەتەکانى ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و بەسزا گەیاندنیان.
هـ.ئ
