دژەتیرۆری کوردستان (پەدەکە)، سەبارەت بە ئامانجگرتنی نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کاتژمێر ١٢:٢٨ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو درۆنانەی کە ئاراستەکراون لە جۆری (حەدید-١١٠)ـیە و لە دیوی سنوورەکانی ئێرانەوە ئاراستە کراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشەکە ئامانجی هەستیاری پێکاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

دژە تیرۆری کوردستان (پەدەکە) سەرکۆنەی ئەم هێرشانەی کردووە و ڕایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.

ڤ.م