عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە جەنگ و ململانێیەکانیان و هەوڵەکانیان بۆ ڕەتکردنەوەى مەرجەکانى ئەمریکا، لە کاتی کۆنفرانسێکدا بۆ بەڕێوەبەرانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران وتارێکى پێشکەش کرد.
عەباس عێراقچی ڕایگەیاند، ئێران بە بەهێزییەوە جەنگا و بە بەهێزیشەوە دانوستاندنی کرد، لە جەنگ و دیپلۆماسییەتدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، وڵاتەکەی ئاگربەستی ڕەتکردەوە و لە جەنگ بەردەوام بوو تا گەیشتە خاڵێک کە لایەنی بەرامبەر ئاگربەست و دانوستاندنی بە مەرجەکانی ئێران قبووڵ کرد.
ئاماژەى بەوەشکرد، گەلی ئێران بەرەنگاری گەورەترین سوپای جیهان بووەوە، ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سەرەڕای پشتگیری و هاوکاریی زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەندێک وڵاتی دیکەی ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە دژی ئێران، ئەوانەی هەوڵیان دەدا خۆدەستەوەدانی بێمەرج بەسەر ئێراندا بسەپێنن، دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی جەنگەکە پاڕانەوە بۆ دانوستاندن.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ دانوستان نێوان تاران و اشنتۆن بەردەوامە، ئەمریکاش بەردەوامە لە هەڕەشەکانى بۆ نەهێشتنى توانای ئەتۆمى ئێران.
هـ.ئ
