بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، شاندی عێراقی لەگەڵ عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە و محەممەد عەبدوڵا وەزیری دارایی سعودیە کۆبووەتەوە و سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە زانیاری خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکە فالح ساری و وەزیری نەوت و بریکاری وەزارەتی نەوت لەگەڵ سەفیا سوهەیل، باڵیۆزی عێراق لە سعودیە و بەڕێوبەری کۆمپانیای سۆمۆ بەشدار بوون، هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردووەتەوە.
وتیشی: هەروەها لە کۆبوونەوەکە باسلە ڕەخساندنی ئاسۆی هاوکاریی هاوبەش لە بواری گاز، وزە و کارەبادا کراوە، بە شێوازێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات پارێزراو بێت.
س. ع
