سەرتیپ محەمەد باقرزادە، فەرماندەی لیژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنکراوان لە دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە داواکارییان لە قەتەر بۆ گەڕاندەوەى چەند فڕۆکەوانێکیان، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
باقرزادە ئاماژەی بەوەدا، دوو فڕۆکەوانمان بەبریندارى لە قەتەرن، ئێستا لەناو دەریا دەستبەسەرن و داوا لە دەسەڵاتدارانی قەتەر دەکەن، ئەو دوو فڕۆکەوانە بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لەسەر وشکانی، هاوکات داواشی کرد ئاسانکاری بخرێتە بەر پەیوەندیکردنیان لەگەڵ خێزانەکانیان و ڕێکارەکانی ئازادکردنیان خێرا بكرێت.
ئەو فەرماندەیە داوای ناردنی فڕۆکەیەکی ئەمبولانسی ئاسمانیی وڵاتەکەى کرد بۆ قەتەر، بە مەبەستی گەڕاندنەوەى دوو فڕۆکەوانی ئێرانی کە تووشی برینی سەخت بوونەتەوە.
گێڕانەوەکان سەبارەت بەم بابەتە جیاوازن، لە کاتێکدا تاران دەڵێت ئەو دوو فڕۆکەوانە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەکانیان دەسبەسەر کراون، بەڵام قەتەر پێشتر دەستبەسەرکردنی فڕۆکەوانی ئێرانی بە زیندوویی ڕەتکردووەتەوە.
هـ.ئ
