محسن ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هۆشداری بە هەر وڵاتێک دا کە بەشدار بێت لە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا.

ڕەزایی ئاماژەی بەوەدا، هەر وڵاتێک بەشداربێت لە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا بە "دوژمن" هەژمار دەکرێت و هەڕەشەی داخستنی کەنداو و گەرووی هورمزیشی کرد بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی تەنانەت "یەک دڵۆپ نەوت".

ئەم هەڕەشە نوێیەی ئێران لەکاتێکدایە کە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگەی بەعێراق دا کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی بەگەرووی هورمزدا تێپەڕببن.

لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستیش بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هەر لەو هەفتەیەدا نزیکەی ٣٠٠ کەشتی بە گەرووەکەدا تێپەڕیوون.

ئـ.ع