عەلی عەبدوڵایی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران، لە پەیامێکی نوێدا بۆ وڵاتانی کەنداو ڕایگەیاند، پێشکەشکردنی هەر هاوکاریی یان ئاسانکارییەکی لۆجستی بە سوپای ئەمریکا، بە هاوبەشی ڕاستەوخۆ لە هەر دەستدرێژییەکی چاوەڕوانکراودا هەژمار دەکرێت.

وتیشی، تاران بە ڕوونی ڕایگەیاندووە که‌ هەر ڕۆڵێکی لۆجستی یان هەواڵگری کە وڵاتانی دراوسێ پێشکەشی سوپای ئەمریکای بکەن، بە مانای تێوەگلانی ڕاستەوخۆى سەربازیی لە ململانێکاندا دێت.

عەبدوڵایی بە گومانەوە لە بەیاننامەی ئەو وڵاتانە  دەڕوانێت و باسیان لەوە کردووە  ڕێگا بە واشنتۆن نادەن خاکەکەیان دژی تاران بەکاربهێنێت، و جەختیکردەوە، بوونی ئەو قەبارەیە لە فڕۆکەی سەربازی و جەنگی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، بێ ئاگاداری دەوڵەتانی میواندار مەحاڵە.

بەرپرسە سەربازییەکەی ئێران جەختیکردەوە کە تاران بە وردی چاودێری جووڵە سەربازییەکانی ناوچەکە دەکات و هیچ شتێک لە چاویان ون نابێت.

ئــ.ع