فەرزانە مەهدی زادە بەڕێوەبەری گشتیی پشکنینی پزیشکی دادوەری ئێران سەبارەت بە لەباربردنی منداڵ لە وڵاتەکەدا بۆ میدیاکانی ئێران بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.
فەرزانە مەهدی زادە ڕایگەیاند، ساڵانە نزیکەی ١١ هەزار داواکاری یاسایی لەباربردنی منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمار دەکرێت و تەنیا مۆڵەت دەدرێت بە نزیکەی نۆ هەزار کەیس کە بە ڕێگەی فەرمی تۆمار کراون.
فەرزانە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کۆتایی لەلایەن کۆمیسیۆنێکەوە دەدرێت کە پێکهاتووە لە دادوەری تایبەت و پسپۆڕی پزیشکی و پزیشکی دادوەری، بۆیە ڕەزامەندی لە حاڵەتی مەترسی لەسەر دایکەکە ڕەزامەندی باوک مەرج نییە، بەڵام لە حاڵەتەکانی نائاسایی کۆرپەلەدا، باوک دەبێت ڕایبگەیەنێت کە ئاگاداری داواکارییەکەیە و ناتوانێت چاودێری منداڵەکە بکات.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێی ماددەی ٥٦ـی یاسای "پاراستنی خێزان و گەنجان"، لەباربردنی منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا "تاوانێکی گشتی"یە و سزاکانی وەک پارەی خوێن، زیندانیکردن و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پزیشکی لەخۆ دەگرێت، مۆڵەتی لەباربردنی منداڵ تەنیا لەو کاتەدا دەدرێت کە بەردەوامبوونی دووگیانەکە ژیانی دایکەکە بخاتە مەترسییەکی جددی یان ئەگەر نائاسایییەکی چارەسەرنەکراوی کۆرپەلە ببێتە هۆی "ناڕەحەتییەکی بەرگە نەگیراو" بۆ دایکەکە.
لە هەمان کاتدا، ئەم یاساییە ژنان بە هۆکاری کۆمەڵایەتی و ئابووری و پزیشکی پەراوێز دەخات و ئەو ژنانەی کە مەرجە یاساییەکان بەدی ناهێنن یان دەرفەتی بەدەستهێنانی مۆڵەت لەدەست دەدەن، لەوانەیە پەنا بۆ خزمەتگوزارییە ژێرزەمینییەکان، دەرمانی ناپارێزراو، یان کارمەندانی پزیشکی ناشارەزا ببەن، ژنانی کەم داهات و ئەوانەی لە ناوچە دوورە دەستەکان دەژین مەترسی زیاتریان لەسەرە.
جێی ئاماژەیە، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لەو وڵاتانەی کە یاسایان زۆر سنووردارە، لە هەر چوار لەباربردن تەنها یەک لەباربردن سەلامەتە و ڕێژەکە تێدا بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی ١٠٪ی لەباربردنی منداڵ.
س.خ
