ئاژانسی فارسی ئێرانی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی بەڕێوبەری گەرووی هورمزی، سەبارەت بە سزای بەشێک لە کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە کەشتییەکان ڕێکارەکانی ئێرانیان بۆ پەڕینەوە لە گەرووی هورمز بەزاندووە، لە هەنگاوەکانی داهاتوویان بۆ پەڕینەوە لە گەرووەکە ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە، لەوانەش سزای دارایی و دەستبەسەرداگرتن.
دەستەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بۆ دووربوون لە هەر کێشەیەکی چاوەڕوانکراو، پێویستە خاوەنی ئەو کەلوپەلانەی ڕوو لە کەنداو دەکەن، پێش بەکرێگرتنی هەر کەشتییەک، سەردانی لیستی نوێکراوەی کەشتییە سەرپێچیکارەکان بکارن.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا وتووشێتی: لەمڕۆوە هەر کەشتییەک هاوکاری لەگەڵ ئەو کەشتییانە بکات کە لە لیستەکەدا تۆمار کراون، ناویان دەخرێتە هەمان لیستەوە.
س. ع
