عومەر ئاکیۆل کە لە ٢١ـی ئابی ١٩٩٦ لە پارێزگای وان دەستگیرکرا، ئەمڕۆ دوای ٣٠ ساڵ زیندانیکردن لە جۆری(T)، ئازاد کرا و لە لایەن بنەماڵەکەی، نوێنەرانی دەم پارتی و بەشێک لە چالاکوانان پێشوازیی لێکرا.
عومەر ئاکیۆل کە لە زیندان هاتە دەرەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازیی لێکرا و ڕایگەیاند، ساڵ لە تەمەنم لە زینداندا کۆتایی هات، ئازادبوون دوای ٣٠ ساڵ، لە هەمان کاتدا هەم ئازارم دەدات و هەمیش خۆشحاڵم دەکات، خۆشحاڵم لەبەر ئەوەی ئێستا لە دەرەوەم، ئازاریشم دەدات چونکە هێشتا هەڤاڵانم لەوێ لە زینداندا ماونەتەوە.
وتیشی: ئێمە بە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین کە ڕێبەر ئۆجالان دەستی پێکردووە و بڕوامان وایە سەردەکەوێت، ڕاستە هەندێک مەترسی لەسەر پرۆسەکە هەیە، بەڵام ئێمە بڕوامان بە ڕێبەڕایەتیی خۆمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سەختترین مەرجەکانی گۆشەگیریی توندی ئیمڕاڵیدا ئێمەی گەیاندە ئەم قۆناغە، ئێمەش لەسەر ڕێبازی ئەو، وڵاتێکی دیموکراتیک بەدی دەهێنین، ئازادی بۆ کورد و کوردستان دەبێت.
س. ع
