دوای بانگهێشتێکی فەرمی، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە یاوەڕیی شاندێک، گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
هەریەک لە سەرۆکی داواکاریی گشتی، سەرۆکی دەستەی سەرپرشتیاری دادوەریی و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پاسەوانییە دادوەرییە گشتییەکان لە شاندەکەی فایەق زێداندا جێیان دەگرت و لەلایەن وەلید بن محەمەد سەمعانی، وەزیری دادی سعودیەوە پێشوازییان لێکرا.
هەردوولا تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشیان لە بوارەکانی دادوەری و یاسایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرد.
ب. جـ
