ئەفشین فەرەجی کە خەڵکی ڕژهەڵاتی کوردستان بوو، بەهۆی سووتانی کۆگایەکی بەنزین لە تانجەڕۆی شاری سلێمانی شەش ڕۆژ پێش ئێستا سووتا، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەفشین فەرەجی دوای ڕۆژێک لە برینداربوونی، کەسوکارەکەی بە برینداریی بردوویانەتە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی.
ماوەی شەش ڕۆژیشە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی کە نزیکەی٩٠٪ـی جەستەی سووتابوو، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.
ئەوەش دوای ئەوەدێت کە لە شەوى ١٨ـی ئابی ئەمساڵ، بەهۆی سووتانی تانکەرێکەوە ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە تانجەڕۆی سلێمانی کەوتەوە، ڕووداوەکە ژمارەیەک برینداری لێکەوەتەوە، بەڵام تەنها ئەفشین فەرەجی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، برینەکەی سەخت بوو.
س. ع
