لە جیهاندا ڕێبەرێکی گەل کە ئەمەندە ساڵ لە زینداندا مابێتەوە لە دوای ماندێلا، ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالانە، ٢٧ ساڵ مانەوە لە زیندان و بەڕێوەبردنی تێکۆشانی سیاسی لەوێ، هەڵوێستێکی نموونەییە، بەرپرسانی دەوڵەتی تورک چەندین جار لە ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەرێتیدا کۆبوونەوە، لە ٢٨ـی شوباتی ٢٠١٥ـدا لە کۆشکی دۆڵمەباخچەی سەرۆکایەتیی کۆمار، لە نێوان بەرپرسانی دەوڵەت و عەبدوڵا ئۆجالاندا ڕێککەوتنێک کرا، ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن پەرلەمانتارانی هەدەپە و بەرپرسانی ئاکەپەوە پێشکەشی ڕای گشتی کرا، ڕێککەوتنەکە لەسەر بنەمای دیموکراتیکبوون، چارەسەرکردنی کێشەی کوردی بە بنەما دەگرت، بەڵام تەیب ئەردۆغان ئەو کاتە دیموکراتیکبوونی بۆ دەسەڵاتی خۆی بە باش نەزانی، لەبەر ئەوە ئەم ڕێککەوتنەی ڕەتکردەوە.
ئێستاش لە نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و بەرپرسانی دەوڵەتدا گفتوگۆی ئامادەکردنی یاسایەک بەردەوامە، ڕێبەری گەلی کورد پێشنیازێکی ٧ ماددەیی پێشکەشی دەوڵەت کردووە، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەت وەڵامێکی ئەم پێشنیازەیان نەداوەتەوە، تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانی ئاکەپە هەرچەندە گوتبێتیان پێشنیازەیاسایەک ئامادە دەکرێت، بەڵام هێشتا نەهاتووەتە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە، ئەوە دەردەکەوێت کە لەسەر پێشنیازەیاسایەک ڕێککەوتنێکی تەواو پێکنەهاتووە، ڕوونتر بڵێیین، لەبەر ئەوەی ئاکەپە یاساکە تەنیا دەبەستێتەوە بە بێچەککردنی گەریلایەوە، ڕێککەوتنەکە پێک نایەت، لە بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیشەوە دوران کاڵکان گوتوویەتی، ئەگەر یاساکە تەنیا بە مامەڵەیەکی ئاوا دەربچێت و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە خۆ نەگرێت، ئەوا نە گەریلا و نە گەل قبووڵی ناکەن.
ئەم گردبوونەوانەی وان، مێرسین، ئامەد و ئەستەنبووڵ کە ڕێکخران، بانگەواز کرا بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد یاسایەک دەربچێت، دیاریکردنی پێگەیەک (ستاتۆیەک) بۆ ڕێبەری گەلی کورد، بۆ گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی کورد گرنگە، چونکە گوتوویانە، دانوستانکاری سەرەکیی ئێمە عەبدوڵا ئۆجالانە، گردبوونەوەکان جارێکی تر نیشانیاندا کە گەلی کورد لەم مژارەدا پێداگیرە، ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان هێڵی سووری گەلی کوردە، خۆی هەتا ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت، ئەوا پرسی کوردیش چارەسەر نابێت.
لە ڕاستیدا ئەگەر دەوڵەتی تورک ئیرادە نیشان بدات، بڕیار بدات و بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بۆ "مافی هیوا" جێبەجێ بکات، دەتوانێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکاتەوە، لەوێدا لەگەڵ نزیکایەتی بەرامبەر بە ڕێبەری گەلی کورد دیار دەبێت کە دەوڵەتی تورک پەیوەندیدار بە چارەسەرییەوە، نزیکایەتی و خواستی هەیە یان نا، کەس بڕوا بەو قسەیە ناکات کە دەڵێت ئێمە ئەم ڕێبەرێتییە لە زینداندا ڕادەگرین و دواتریش چارەسەری دەکەین، چونکە مامەڵە بەرامبەر بە ڕێبەری گەلێک، مامەڵەیە بەرامبەر بەو گەلە.
هونەرمەندی مەزنی دیموکرات و شۆڕشگێڕی تورکیا قادر ئینانر کۆچی دوایی کرد، زۆربەی ناوەرۆکی فیلمەکانی قادر ئینانر پەیوەندیدار بوون بە کۆمەڵگەوە، هونەرمەندێکی وەها بوو کە لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەوەستا و لە پاڵ کۆمەڵگەدا دەوەستا، یەکێک لە دوایین فیلمەکانی بە ناوی "دەرگا" (Kapı) گوزارشتی لە زێهنیەتی قادر ئینانر دەکرد، بە پەیامێک دەیویست پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیموکراتیک چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەم هۆکارە هەموو کاتێک لە ناو تێکۆشان بۆ ئاشتیدا جێگەی گرت، لە ساڵی ٢٠١٤دا بۆ ئاشتی لە ناو "کۆمەڵەی ژیرمەندان"دا جێگەی گرت، بۆ چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد چوو بۆ چەندین ناوچەی تورکیا؛ لەگەڵ گەلدا کۆبوونەوەی ساز کرد، پشتگیریی لە قۆناغی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا دەستی پێکرد؛ تا کۆتا ساتەکانی ژیانی خولیای خۆی بۆ ئاشتی دەربڕی، وەسێتی قادر ئینانر بۆ ئاشتییش لە لایەن گەلانی تورکیاوە، بێگومان جێبەجێ دەکرێت.
لە پاڵ هەستیاریی خۆی وەک هونەرمەندێک، ئازایەتیی خۆی وەک ڕۆشنبیر و دیموکراتێک بە شێوەیەکی ڕوون دەربڕی، کە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە، هەرچەندە بە سادەیی و خاکەڕایی خۆی باسی نەکردبێت، بەڵام لەگەڵ هەڵوێستی خۆیدا گوتوویەتی کە هونەرمەند، ڕۆشنبیر و دیموکرات دەبێت ئاوا بن،گەلی کورد و گەلانی تورکیا هیچ کاتێک قادر ئینانر لەبیر ناکەن. وەک هونەرمەندێکی تورک، ئەم هەڵوێستەی ئەو لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵاندا پتەوتر و بەهاداتر دەبێت، ئێمەش بە پێزانین و ڕێزەوە بەبیری دەهێنینەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی پێمان گەیشتووە، بە بیرۆکەکانی خۆی هاوکاری و بەشداریی لە فیلمی "١٤ـی تەمووز"دا کردووە، کە باس لە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد دەکات.
ڤ.م
سەرچاوە: ڕۆژنامەی یەنی یاشام
https://rojnews.news/?p=706584
